image


پەیامی کورد... سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژی ئاخنین و باوكی دەركرا

دادگای دهۆك بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بكوژی ئاخنین و باوكی دەركرد، كە لە ماوەی رابردودا بێسەروشوێن بوون و دواتر تەرمەكانیان دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای دهۆك بۆ بڕیاردان لەسەر كەیسی ئاخنینی تەمەن 6 ساڵا و فاروق میرزای باوكی كە تەمەنی 42 ساڵ بوو و ئاوارەی ئێزدی بوون كۆبوویەوە.
سەرچاوە ئاگادارەكان باس لەوە دەكەن، دادگای بڕیاری كۆتایی بۆ بكوژەكەیان دەركردووە كە لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
لە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵ، ئاخنین و باوكی بێسەروشوێن بوون و دوای چەند رۆژێك تەرمی باروكی و دواتریش ئاخنین بە كوژراوی دۆزرانەوە، دوای لێكۆڵینەوەكان پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دهۆك بكوژەكەی دۆزیەوە و لە گەڕەكی هەرهەڵدان دەستگیر كرا.