image


پەیامی کورد... سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشی سەر بارەگای حزبەكانی رۆژهەڵات راگەیاند

ئەمڕۆ چوار شەممە بارەگای حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان كرانە ئامانج و فراكسیۆنی یەكگرتووش ئیدانەی بۆردومانكردنی خاكی هەرێمی كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشی سەر بارەگای حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیاند و ئەوەی خستەڕوو: ئەو بارەگایانەی كراونەتە ئامانج رۆڵیان لە ئاژاوەگێڕییەكانی چەند رۆژی رابردووی ئێراندا هەبووە.

جێگەی باسە، فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئیدانەی بۆردومانی خاكی هەرێمی كوردستان دەكات و داواش دەكات فریای لێقەوماوانانی ئەو ڕوداوە هەبێت و پێویستە ماتەمینی گشتی ڕابگەیەندرێت.