image

پەیامی کورد    ...   پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات بەناوبانگ بە هەڵۆوەکانی زاگرۆس" لە "سەقز" ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجام دا

هەڵۆوەکانی زاگرۆس، "پۆلی نارین" لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆیاندا بڵاویان کردووەتەوە کە هێرشیان کردووەتە سەر مۆڵگەی "کەلانتەری ١١"ی ڕێژیمی ئێران لە سەقز.

ماڵپەڕی پێشمەرگەکانی "هەڵۆوەکانی زاگرۆس" بڵاویان کردووەتەوە کە ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ٤ی دیسەمبەری ٢٠٢١ ، کاتژمێر نزیک ٣ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات "هەڵۆوەکانی زاگرۆس" بە هێرشکردنە "سەر کەلانتەری ١١" هەڵکەوتوو لە شەقامی "شارەبانیـ"ـی سەقز سزای بەکرێگیراوانی مۆڵدراوی ئەم مۆڵگەیەی ڕێژیمیان داوە.

ئەو ماڵپەڕە هەروەها بڵاوی کردووەتەوە "کەلانتەری ١١" بەردەوام خەریکی ئازاردانی خەڵکە و گوشارێکی زۆری بۆ خەڵکی شاری سەقز هێناوە.

"هەڵۆوەکانی زاگرۆس" لە شاری "سەقز" ڕایانگەیاندووە کە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شاری "سەقز" و بەربەرەکانی لەگەڵ دام ودەزگا سەرکوتکەرەکانی ئێران دا ئامادەی هێرشکردنن بۆ سەر ئەم بنکانە و خۆیان بە پشتیوانی خەباتی خەڵکی کوردستانی و بە تایبەتی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەزانن و لە بەرەبەری ٢٦ی سەماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەڵێن لەگەڵ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان نوێ دەکەنەوە کە تا گەیشتن بە ئامانج و مافەکانی کورد لە سەنگەری بەرخۆدان دابن.