
پەیامی کورد... ڕەشبگیریی سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی ڕەشبگیری هاووڵاتییانی کورد دەستپێکردووە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی سوپای عێراق کە زیاتر لە ١٥ هەمەری سەربازی بوونە، گەمارۆی ئاوایی مەنسووری لە حەفتەغاری باشووری قەزای داقوق-ی داوە و دەستییان بە ڕەشبگیری گەنجانی کورد کردووە و شەش گەنجیان قۆڵبەست کردووە و بردوویانە.
ئەو کەسانەی ئەمڕۆ سوپای عێراق دەستگیری کردوون، هاووڵاتین و خەریکی کار و کاسبی خۆیانن و هیچ کێشەیەکیان نییە.
سەرچاوەیەک بە کوردستان ٢٤ی ڕاگەیاند: ئامانج لەو ڕەشبگیرییە سووکایەتیکردنە بە هاووڵاتییانی کورد و دەیانەوێت گوندەکە چۆڵ بکەن".