
پەیامی کورد... شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئێران دەكەن
بڕیارە شاندێكی هەرێمی كوردستان كە لە پارێزگارو سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان پێكدێن بە سەردانێكی فەرمی بچنە وڵاتی ئێران و سێ ڕۆژ بمێننەوە.
سابیر حسێن بەڕێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بە فەرمانگەی میدیاو زانیاری راگەیاندوە: شاندەكە كۆتایی ئەم مانگە دەچنە وڵاتی ئێران و لەوێش سەردانی شاری ورمێ دەكەن، بڕیاریشە سێ رۆژ لەو شارە بمێننەوەو چەندین كۆبونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شارە بكەن.
ئاماژەشیكردوە، ژمارەیەك شاندی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان، یاوەریی شاندەكەی هەرێمی كوردستان دەكەن و لە كۆبونەوەكاندا پارێزگارانی ورمێ، كرماشان و سنە بەشداری دەكەن.
سابیر حسێن وتوشیەتی: سەردانەكە بۆ پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێرانە لە بواری كلتوری و ئابوری.