image


پەیامی کورد... شەپۆلێکی خۆڵبارین بە هەرێمدا تێپەڕ دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و باشوور و ناوەڕاستی عێراقیش بگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، لە پێشبینییەکانیدا بۆ ڕۆژی شەمە ڕایگەیاند، "خۆڵبارین لە ناوەڕاست و باشووری عێراق دەست پێ دەکاتەوە و چەند شار و ناوچەیەکی خوارووی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت, بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای سلێمانی (٤٤ پلە)، لە هەولێر (٤٤ پلە)، لە دهۆک (٤٢ پلە).