image

پەیامی کورد    ...  شەپۆلێکی بەهێزتر و پانتاییەکی فراوانتر لە تۆز و خۆڵ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەینێت، لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە کە چڕییەکی زۆرتر و مەوادەیەکی فراوانتری لە شەپۆلی پێشتر دەبێت.

ئاراز جەبار، شارەزای کەشناسی رایگەیاندوە،" لە رۆژی شەممەوە ناوچەکانمان جارێکی دیکە دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی جەمسەری فێنک و لە ئەنجامدا پلەکانی گەرما بە رێژەی ٥ تا ٦ پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ و سبەی لەسەرجەم ناوچەکاندا نزم دەبێتەوە ، لە رۆژی یەکشەممەدا کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە پێشبینی دەکرێت لەسەر ناوچەکانی ووڵاتی سووریا قوڵترببێتەوە".

روونیشیکردوەتەوە،" خێرای با بە ڕادەیەکی بەرچاو چالاک دەبێت کە ئەمەش ئەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی زۆر لەخاکە ووشک و بیابانیەکانی ناوچەکانی سووریا و رۆژئاوای عێراقدا وە لەکاتەکانی شەوی یەکشەمە لەسەر بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە ھەرێمی کوردستان بەرێژەیەکی مامناوەند دەگرێتەوە".

ئاشکراشی کردوە،" لە دوانیوەرۆی رۆژی دووشەممەدا کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەکە زیاتر دەبێت و سەرجەم ناوچەکان دەکەوێتە ژێر کاریگەری بارستەیەکی چڕی خۆڵبارینەوە کە جیاواز لە شەپۆلی ڕابردوو ئەمجارە چڕی خۆڵبارینەکە و مەودای فراوانی زیاتر دەبێت".

ئەمە لەکاتێکدایە، دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاندبو، لە رۆژی شەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و ماوەی چەند رۆژێک دەخاینێت.