
پەیامی کورد … سێ تووشبووی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
ەزارەتی تەندروستی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زارو 122 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 23 ی كانونی دووه‌می 2022 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا نوێترین ئاماری نوێی تایبه‌ت به توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند " له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 5 هه‌زار و 363 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام هه‌زارو 122 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون 240 کەسیش چاکبوونەتەوە و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 3 توشبووی كۆرۆنا له هه‌رێم گیانیان لەدەستداوە.