image

پەیامی کورد     ...    سیستەمێکی بە هێزی بەرگری لە لایەن ئەمریکاوە لە هەولێر دادەمەزرێت

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق ڕایگەیاند : کۆتایی ئەم مانگە (ئەیلول) سیستەمێکی بەرگری بەهێز دادەمەزرێنن بۆ پاراستنی بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر. 
سکات دیسۆرمۆ، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوپەیمانان هەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تێکدەشکێنن کە بەسەر بەسەر فڕۆکەخانەکەدا دەسوڕێتەوە، "جا چ هێرشبەر بێت یاخود نا." 
دیسۆرمۆ جەحتی کردەوە کە لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا سیستمێکی بەرگری بۆ پاراستنی بنکەی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەکە دادەمەزرێت، هەروەها کشانەوەی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکاش ئەنجام دەدرێت. 
هێشتا کاردانەوەى هێرشەکەی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بەردەوامە، کونسوڵخانەی ئەمریکا بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارەی کرد و بە هەڕەشە بۆ سەر سەروەری و سەقامگیری عێراق ناوی برد، ووتەبێژی هاوپەیمانیش جەختیکردەوە کە هێرشەکە زیانی گیانی و ماددی نەبووە.