image

پەیامی کورد     ...    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی تەمموزی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئالیڕەزا گونەی باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق كرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و هەروەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و مەترسییەكانی تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرا.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.