image


پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی: پارتی ئیرادە و هیوا و هێزە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 76ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پێویستە هەموو پارتییەكان لە ئاست گەورەیی مێژوو و قوربانیدانی حیزبەكەیان و خوێنی شەهیدان بن و دەبێ ئەركی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن كە خزمەتكردن و بەهێزكردنی كوردستانە."

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا، پیرۆزبایی لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە و سەرجەم کادیر و لایەنگر و جەماوەری پارتی و خەڵكی كوردستان دەکات.

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، "پەیامم بۆ جەماوەر و لایەنگر و ئەندامانی پارتی ئەوەیە كە پارتی حیزبی قەزیە و بەهاكانە و شوێنكەوتووی رێبازی بارزانیی نەمر و جێگەی ئومێدی خەڵكی كوردستانە."

سەرۆک مەسعود بارزانی داوا لە هەموو پارتییەكان دەكات، "ئیرادە و هیوایان بەهێزبێ چونكە، پارتی ئیرادە و هیوا و هێزە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان."

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 76ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی 16 ئاب و یادی 76ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم کادیر و لایەنگر و جەماوەری پارتی و تێكڕای خەڵكی كوردستان دەكەم.

لە یادی 16 ئابدا پەیامم بۆ جەماوەر و لایەنگر و ئەندامانی پارتی ئەوەیە كە پارتی حیزبی قەزیە و بەهاكانە و شوێنكەوتووی رێبازی بارزانیی نەمر و جێگەی ئومێدی خەڵكی كوردستانە. بۆیە پێویستە هەموو پارتییەكان لە ئاست گەورەیی مێژوو و قوربانیدانی حیزبەكەیان و خوێنی شەهیدان بن و دەبێ ئەركی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن كە خزمەتكردن و بەهێزكردنی كوردستانە. داوا لە هەموو پارتییەكان دەكەم ئیرادە و هیوایان بەهێز بێ چونكە، پارتی ئیرادە و هیوا و هێزە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان.

مەسعود بارزانی

16ی ئابی 2022