
پەیامی کورد … سەندیكاری كرێكاران: ساڵی ڕابردوو 17 كرێكار لەسەر كار گیانیان لەدەستداوە
لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، رایگەیاند: لە ساڵی 2021 دا 17 كرێكار لەسەر كار گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارێكی لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، ساڵی رابردوو 17 كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوەو 10ی تر برینداربوون، هەروەها 63%ی كرێكاران گرێبەستی كاریان نییەو ئەوانە گرێبەستیان هەیە یاسایی نین.
سەندیكای كرێكاران ئەوەشی خستۆتەڕوو: 42%ی كرێكاران دەستەبەری كۆمەڵایەتیان بۆ نەكراوە، ئەوەش ئاشكرا دەكات كە لە 20%ی كرێكاران لەرەگەزی مێینەن، كە 14% كرێكارانی ژن مووچەكانیان لەهاوپیشە پیاوەكانیان كەمترە.