image


پەیامی کورد … سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، ئەمڕۆ كۆتایی دێت

ئەمڕۆ شەممە كارەكانی سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب كۆتایی دێت و ماوەی 10 ڕۆژە پێشانگاكە بەردەوامی هەیەو بڕیاریشە ئەنجامی پێشانگاكەو ئاماری فرۆشی كتێب ڕابگەیەندرێت.

پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: ڕۆژی 18 _11_2021 سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بە بەشداری زیاتر لە 15 وڵات و دەیان هەزار ناونیشان كرایەوەو ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی پێشانگاكەیە.

ئەوەشی خستەڕوو: بابەتە هەمەرەنگ و جیاوازەكانی پێشانگای كتێب بریتین لە بوارەكانی: ( زانستی - ئەدەبی - یاسایی - مێژویی - ئاینی - زمانی عەرەبی - زمانی ئینگلیزی -چیرۆك - ئەندازیاری - ئەكادیمی - هزری - منداڵان ) و چەندین بابەتی تر و كۆڕو سیمنیاری تایبەتیش بەڕێوەچوو.