image


پەیامی کورد … ٧٧ کەس بەتۆمەتی سەرپێچیکردن له‌ ھەڵبژاردنەکان ده‌ستگیركران

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق دەستگیرکردنی ٧٧ کەسى بەتۆمەتی سەرپێچیکردنی ھەڵبژاردنەکان راگەیاند

سوپای عێراق دەستگیرکردنی ٧٧ کەسی بەتۆمەتی سەرپێچکردن لە میانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەدا، راگەیاند.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 10 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ٧٧ کەس بەتۆمەتی ئەوەی کە لە میانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەدا لە پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، دیالە، کەرکووک، بەسرە، ئەنبار، سەڵاحەددین، ھەولێر، واست و دیوانییە سەرپێچییان کردووە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

باس لەوەشکراوە، دەستگیرکراوەکان رەوانەی لیژنەکانی دادوەریی کراون.

کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتیی دەستیپێکرد و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بوو.