image

پەیامی کورد     ...    سەبارەت بە خانەنشین کردنی ژمارەیەکی بەرچاوی پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی ڕاگەیاند

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتی، بڕیارە زیاتر لە ٨٠٠ پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خانەنشین بکرێن.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : ''ناوی زیاتر لە٨٠٠ ئەفسەری پێشمەرگە ناردراوە بۆ خانەنشینی و ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و ڕەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێم دەکرێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و فەرمانی بۆ دەربچێت.''

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ووتیشی: ''خانەنشینی ئەفسەر پێویستە سەرۆکایەتی ھەرێم ڕەزامەندی لەسەر بدات و خانەنشینکردنیشیان بەپێی یاسای ژمارە ٣٨ی ساڵی ٢٠٠٧ ھەر ئەفسەرێک تەمەنی خانەنشینی ھاتبێت، خانەنشین دەکرێت.''

کەمال باسی لەوەش کرد: ''ئەوانەی خانەنشین دەکرێن، لە ملازم تا دەگاتە فەریق بەپێی تەمەن دەگۆڕدرێت و ھەریەکێک تەمەنی خانەنشینیی ھاتبێت، خانەنشین دەبێت و لە شوێنی ئەوان کەسانی دیکە دادەنرێت.''