image


پەیامی کورد … گرووپی راوێژکاری سەربازی نێودەوڵەتی و وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١، چوارشەممە بە مەبەستی دانانی میکانیزمێکی نوێ بۆ پڕۆسەی چاکسازی، گرووپی راوێژکارانی سەربازی نێودەوڵەتی (MNAG) و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە.

سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە گرووپی راوێژکاری سەربازی نێودەوڵەتی (MNAG)، کە لە وڵاتانی (ئەمریکا، بریتانیا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا) پێکهاتووە، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەلاح سدیق، سەرپەرشتی دەکرد، گرووپی راوێژکارانی سەربازی نێودەوڵەتی لەبارەی بەگەڕخستنەوەی پرۆژەکانی چاکسازی چەند پێشنیارێکیان خستەڕوو، بەتایبەتی دەستبەکاربوونی ژمارەیەک پرۆژەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرا، هەروەها میکانیزمێکی کارا و چالاک بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و وڵاتانی هاوپەیمان خرایەڕوو.