image


پەیامی کورد … کرێکارێکی ڕۆژهەڵاتی لە هەولێر گیانی لە دەست دا

هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە کە لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بوو، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١، کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی وەیسە کاردار لە کاتی کار کردن لە شاری هەولێر گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وەیسە کاردار تەمەن ٣٣ ساڵ لەکاتی کار کردن لە بینایەکی چەند نۆهەمی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.

وەیسە کاردار خەڵکی گوندی ‘دڕگ” سەر بە شاری نەغەدە بووە و ئێستا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر ڕاگیراوە.