
پەیامی کورد … راگه‌یه‌ندراوێك له لیژنه‌ی باڵای ئه‌منیی سلێمانییه‌وه
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منیی سلێمانی رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان رێنمایی پێویست كراون، به‌و په‌ڕی رێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ره راسته‌قینه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام مامه‌ڵه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ كه‌سانی خزێنراو بۆ مه‌رامه گوماناوییه‌كان و ئه‌جێندا جیاجیاكان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه به‌شێك له فێرخوازانی زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان كرد و ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی – سلێمانی هۆشداری داوه و تێیدا هاتووه: تێكدانی ئارامی و جووڵه‌ی ژیانی خه‌ڵك به هیچ جۆرێك رێگه پێدراو نییه و هێڵی سووره. سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووی توندترین سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.