image


پەیامی کورد … کوردێک بوو بە سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانیی ئەنجومەنی قەڵەم

ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجوومەنی جیهانیی قەڵەم (PEN International) سەرۆکی نوێی خۆی هەڵبژارد و بۆ خولی ئەمجارە بورهان سۆنمەز، نووسەری کورد توانی بەسەر ڕکابەرەکانی خۆیدا سەەبکەوێت و وەک سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە جیهانییە هەڵبژێردرا.

بورهان سۆنمەز کە بە ڕەچەڵەک کوردی باکووری کوردستانە و بۆ ماوەی شەش ساڵ وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی جیهانیی قەڵەم هەڵبژێراوە.

بورهان سۆنمەز کە بە ڕەچەڵەک کوردی باکووری کوردستانە، بۆ ماوەی شەش ساڵ وەک سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی جیهانیی قەڵەم هەڵبژێراوە.

بورهان سۆنمەز ساڵی 1965 لە باژێری هایمانا_ی سەر بە ئەنقەرە لەدایک بووە و دەرچووی بەشی یاسایە لە زانکۆی ئەنقەرە و ماوەی چەند ساڵە لە بەریتانیا دەژی.

ئەو نووسەرە کوردە لە بواری نووسیندا چەندین خەڵاتی لە ئاستی جیهاندا وەرگرتووە کە بەرچاوترینیان خەڵاتی واسلاو-ی لە ئەمریکا خەڵاتی ئەبرد_ی بەریتانیای وەرگرتووە و دوو خەڵاتیشی لە تورکیا لە بواری ئەدەبدا بەدەست هێناوە.