image

پەیامی کورد      ...   ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە

ووتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وردەكاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، كە دوو پەیڕەو بۆ دامەزراندنی پلەتایبەتەكان و درووست كردنی سندووقی خانەنشینی فەرمانبەران دەركرد.

جووتیار عادل، ووتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە لە چوارچێوەی چاكسازیدا ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران پەیڕەوی سندووقی خانەنشینانی فەرمانبەرانی پەسەند كرد، كە تێیدا شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی تێدا كۆدەكرێتەوە و چوونكە فەرمانبەر چەندین ساڵ خزمەت دەكات و لەوێوە شایستەكانی خەرج دەكرێت دوای خانەنشین بوونی.
ئاشكراشی كرد، كە پەیڕەوی دامەزراندنی پلە تایبەتەكان پەسەند كرا، كە لەمەودوا دەبێت سەرەڕای مەرجە گشتیەكانی ناو یاسای خزمەتی شارستانی، دەبێت چەند مەرجێكی دیكەش هەبێت بۆ ئەوەی كەسێك لە پلەیەكی تایبەت دابمەزرێت.
باسی له‌وه‌شكرد كرد، كە گفتوگۆ لەسەر تاپۆكردنی زەویە بێ‌ تاپۆكان كراوە لەگەڵ چەند بابەتێكی كشتوكاڵی.
دەربارەی دابەشكردنی مووچە وتی، “ئەركی سەرەكی حكومەت دابین كردنی مووچەیە و بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستە مووچە دابەش دەكرێت، بەڵام بەهۆی لێكەوتە داراییەكانی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت داهات كەمی كردووە و هەروەها بەردەوامیشین لە گفتوگۆ لەگەڵ عیراق بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتن، بۆیە وەكوو حكوومەت پابەندی شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانین”.
سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا وتی، “لە ئایندەیەكی نزیكدا سەردانەكان دەستپێدەكاتەوە و هیچ كێشەیەك نییە و لە هەردوولاوە نیەتی ڕێككەوتن هەیە، بەڵام هەندێك ووردەكاری هونەری ماوەن”.