
پەیامی کورد ... وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا باس لە ووردەکاری چالاکییەکانی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات .
لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە ، لە سنووری میحوەری دووی گەرمەسێر و پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، لەهەمان سنوور بۆمبێکی چێندراو، بە شوانێکدا تەقییەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و شوانەکە سەلامەتە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
دوای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان
هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی،
لە سنووری میحوەری دووی گەرمەسێر و پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لەهەمان سنوور بۆمبێکی چێندراو، کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دانرا بوو، بە شوانێکدا تەقییەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و شوانەکە سەلامەتە.شایانی باسە هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیەدا، جێگیربوون و توانیویانە، دەیان مۆڵگەی تیرۆرستان تێک بدەن و چەندین پاشماوەی بۆمبی چێندراو و حەشارگەی تیرۆریستان بدۆزنەوە و خاپووری بکەن.