image

پەیامی کورد     ...    وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە .

وەزیری تەندرووستی هەرێم ڕایگەیاند، دوای سێ مانگ لە شەپۆڵ و هەڵکشانی سێیەمی کۆڕۆنا ڕێژەی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەکە بۆ نزمترین ئاست دابەزی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، بەزووترین کات سەردانی سەنتەرەکانی ڤاکسین بکەن وەک ئامادەکارییەکی گرینگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆڵی كۆرۆنا.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی حكوومەتی هەرێم ڕاگەێندراوێكی لەسەر دۆخی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، دوای سێ مانگ لە شەپۆڵ و هەڵکشانی سێیەمی کۆڕۆنا، ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار، کەمترین ڕێژە و ژمارەی تووشبوون و گیان لە دەستدان تۆمارکراوە لەماوە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو.
دەشڵێت: تەمەنی ١٢ ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێ دەدەین، هەندێک بەڕێوبەری قوتابخانە زۆر بەڕێکوپێکی هەموو مامۆستایان و قوتابیانی سەرووی ١٢ ساڵی ڤاکسین کردووە کە جێگای دەستخۆشی یە و بڕیاری وەزارەتمان بۆ پێدانی ژەمی زیادەکی بەهێزکەر (سێیەم) چووەتە باری جێبەجێکردن.
وەزیری تەندرووستی هیوادارە، ئەو هاووڵاتیانەی تا ئێستا خۆیان و خانەوادەیان ڤاکسین نەکردووە بەزووترین کات سەردانی سەنتەرەکانی ڤاکسین بکەن وەک ئامادەکارییەکی گرینگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆڵی پێشبینیکراوی ئەم زستانە تاوەکوو تووشی نەخۆشی کۆڕۆنا و داخل بوونی نەخۆشخانە و خونەخواستە تووشی گیان لە دەستدان نەبن.