image


پەیامی کورد ... کوژران و برینداربوونی ٣١ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٣١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

 

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئابی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٣١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٧١٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٥ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٦ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە ١٢ حاڵەت بووە.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ : ٢٢ حاڵەت (٤ کوژراو و ١٨ بریندار) کە دەکاتە ٧١٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی هاتووچۆ: ٧ حاڵەت (١ کوژراو و ٦ بریندار ) کە دەکاتە ٢٢٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

لێدان و کوتان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە: ٢ حاڵەت (٢ بریندار) کە دەکاتەن ٧٪ی کۆی حاڵەتەکان

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٩ حاڵەت ( ٣ کوژراو ٦ بریندار).

پارێزگای سنە: ١٢ حاڵەت ( ٢ کوژراو و ١٠ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ١٠ حاڵەت ( ١٠بریندار ).