
پەیامی کورد ... سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ٢٠٢٢ -وە سەرۆک مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند : پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە خەڵکی هەرێمی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان دەکەم و هیوا بۆ ساڵێکی تەندرووست تر لە ٢٠٢٢ دەخوازم.
ئەمڕۆ هەینی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، "بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان ساڵی نوێتان پیرۆز بێت، با هیوا بۆ ساڵێکی تەندرووست تر لە ٢٠٢٢ بخوازین".
سەرۆکی بارزانی ڕاشیگەیاند ، "ساڵی نوێ لە هێزەکانی پێشمەرگە پیرۆز بێت کە قوربانیدانیان بۆ هەمیشە لە یادەوەریمان دا دەمێنێتەوە".