
پەیامی کورد ... واده‌ی دابەش کردنی مووچەی مانگی ١١ ڕاگه‌ێندرا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ی ١٢ی ٢٠٢٢، دەست بەدابەش کردنی مووچە دەکرێت.
بەپێی خشتەکەی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، رۆژی یەکشەممە مووچه‌ی وەزارەتی تەندرووستی دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی دووشەممەش مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌مساڵدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو مانگێك له سه‌ره‌تای مانگه‌وه دابه‌ش كردنی مووچه‌ی ده‌ستپێكردوه و تاوه‌كوو ٢٥ی مانگ كۆتایی به دابه‌ش كردنی مووچه دێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌ش كردنی مووچه پشت به پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراو، ناوخۆ، ده‌روازه سنوورییه‌كان و پاره‌ی هاوپه‌یمانان ده‌به‌ستێت بۆ مووچه‌ش پێویستی به ٩٠٥ ملیار دینار هه‌یه.