
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به‌كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخی پشكنینی كۆرۆنا له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه گشتی و تایبه‌ته‌كان و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، نرخی پشكنین له ٤٠ هه‌زار دیناره‌وه بۆ ٢٥ هه‌زار دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی كه سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ره و تێیدا هاتوه بڕیاردراوه به پێداچونه‌وه به‌نرخی پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌جۆرێك بۆ نه‌خۆشان و به‌ركه‌وتوان له نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره‌كانی حكوومی به‌خۆڕاییه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، لهنۆرینگهكانی راوێژكاری گشتی (حكوومی) دوای ده‌وام بڕیاریانداوه به‌كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخ له ٤٠ هه‌زاره‌وه و ٢٥ هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها له‌ده‌روازه سنوریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت نرخی پشكنین له ٤٠ هه‌زاره‌وه بۆ ٢٥ هه‌زار كه‌مكرایه‌وه.
له‌نووسراوه‌كه‌دا هاتوه، له تاقیگه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كه رێگه‌پێدراون، نرخی پشكنین له ٥٠ هه‌زاره‌وه بۆ ٣٥ هه‌زار دینار كهكراوهتهوه، ئه‌م فه‌رمانه‌ش له ئه‌مڕۆ ١٨ی (كانوونی دووه‌م/١)ی ٢٠٢٢ كاری پێده‌كرێت.