تەقینەوەیەک لەتورکیا هێزێکی ئەمنی دەکاتە ئامانج  

تەقینەوەیەک لەتورکیا هێزێکی ئەمنی دەکاتە ئامانج  

تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەشاری بۆرسەی تورکیا هێزێکی ئەمی دەکاتە ئامانج، بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداردەبێت.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، کە سەرلەبایی رۆژی ئەمڕۆ شەممە تەقینەوەیەک لە ناوچەی یەڵدرم، لەشاری بۆرسا روویدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بەهۆی تەقینەوەکەوە پۆلیسێک برینداربووەو زیانی ماددیشی لێکەوتووەتەوە.
بە پێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە، لەرێگەی بۆمبێکی چێندراوەوە بووەو بەھێزێکی پۆلیسدا تەقیوەتەوە.
بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی شاری بۆرسا، ھێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە.