image


پەیامی کورد... ئەنجومەنی ئاسایش دەستبەسەرداگرتنی چەندین بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیان

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستبەسەرداگرتنی چەندین بازرگانی مادەی هۆشبەرو دەستگیركردنی چەند تۆمەتبارێكی راگەیاند.
لە راگەیەنراوێكدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، دامەزراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان 108 كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرو 196 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەهۆشبەرەكان دەستگیر دەكەن.
راشیگەیاندوە، ئەو هێزانە دەستیان گرتوە بەسەر بڕی 363 كیلۆ و 432 گرام مادەی هۆشبەرو 81 شیت حەبی هۆشبەر، هەروەها 127 بوتڵ گازی ئامێرەكانی ساردكەرەوە كە 641 كیلۆگرام شلەیەكی تێدا هەڵگیراوەو رێژەی 75%ی لە مادەی كریستاڵ پێكهاتوە، هاوكات دەستیشگیراوە بەسەر 11 كیلۆ و 800 گرام چای وشك كە تێكەڵ كراوە بە مادەی هۆشبەر لەجۆری ئەمفیتامین.