image



پەیامی کورد... گەنجێکی ١٨ ساڵەی کورد لە دێولان دەستبەسەرکران


گەنجێکی خەڵکی شارۆچکەی "بڵواناوا"ی سەر بە دێولان بە ناوی محەممەد زەندکەریمی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ڕۆژانی ڕابردووداهێزەکانی ئیتلاعاتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی محەممەد زەندکەریمی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری بڵواناوا سەر بە دێولان و ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ئەم لاوە کوردە، ڕگەیاندنەکانی سەر بە سوپای پاسداران بە شێوەیەکی چەواشەکارانە بانگەشەی ئەوەیان بڵاو کردەتەوە کە لە "ئۆپراسیۆنێکی ئیتلاعاتی"دا "دژبەر"ێکی خۆیان لەو شارە دەستبەسەر کردووە.

دوای دەستبەسەرکردنی ناوبراو بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ محەممەد زەندکەریمی لە بەردەستدا نییە.