
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوی ژمارە ١ ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کرایەوە
ڕاگەێندراوی ژمارە ١
بە ئاگاداری بیروڕای گشتی ڕادەگەینین کە کاتژمێر ١٠:٣٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی ڕەزبەر هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەک و درۆنی خۆتەقێن هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا دوو کەس بە ناوەکانی میلاد پیرساحێب و هاجەر شەهید بوون و کۆمەڵێک پێشمەرگەی دیکەش بریندارن.
لە ڕاگەیەندراوەکانی دیکەدا زانیاریی وردتر و زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی ئیداری
6ی ڕەزبەری 1401