
پەیامی کورد... ئەندامێکی سەرکردایەتی پەکەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسگیر کراوە
ئەندامێکی سەرکردایەتی پەکەکە ناسراو بە (جوانا سنە) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە برینداری دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە رێکخراوی کەژار (کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاندووە:“ وریشە مورادی ناسراو بە (جوانا سنە)، نزیک بە دوو مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە لە نزیک سنە دەستگیر کراوە .
کەژار ڕایگەیاندووە:" وریشە مورادیناسراو بە “جوانا سنە”، کە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی کۆمەڵێک کاروباری سیاسی و ڕێکخستنی پێوەندیدار بە ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، لە نزیک شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕفێندراوەو بۆ شوێنێکی نادیار راگواستراوە".
هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا نوسیویەتی ئەگەری هەیە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کراوە.
کەژار لە ڕاگەیەندراوەکەدا، داوای لە هەواڵنێرانی تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ کرد کە لەسەر بێسەروشوێنکردنی نامرۆڤانەی وریشە مورادی ڕێوشوێنی پێویست بگرنە پێش.