
پەیامی کورد... پۆندی گلدانەوەی ئاو کێشەی کەمی ئاو کەم دەکاتەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوکاریی ڕێکخراوی یونیسێف، دەستپێشخەریی پۆندی هەرەوەزی بۆ پشتیوانیکردنی ماددی و تەکنیکی لە دروستکردنی پۆندی گلدانەوەی ئاو لە گوندەکانی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، کێشەی کەم ئاوی و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی کەم دەکاتەوە و دەبێتە سەرمایەیەکی نیشتیمانی بۆ گەشەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری.
ئەو پۆندانە لەسەر ڕێڕەوە ئاوییەکانی باراناو دروست دەکرێن بە مەبەستی نەهێشتنی زیان و مەترسییەکانی لافاو، هەروەها بوونی سەرچاوەیەکی گرنگی ئاو بۆ کەرتەکانی کشتوکاڵ، گەشتیاری و ئاودێری.
ئەو پۆندە هەرەوەزییانە لهسهر بنهمای ڕێنماییی پۆندهكان (ساڵی 2022) به هاوبهشی لەنێوان حكومهت، گوندنشین و جووتیاران دروست دەکرێن، بە مەرجێک کە سوودی گشتی لەبەرچاو بگیرێت.
ههرێمی كوردستان، بەهۆی گۆڕانی ئاووهەواوە ڕووبەڕووی گرفت دەبێتەوە، وەکو دووبارهبوونهوهی وشكهساڵی، كهمبوونهوهی ئاستی ئاوی ژێرزهوی و لێدانی زۆری بیره قووڵهكان؛ به گوێرهی ڕووپێوی بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی سهرچاوهكانی ئاو نزیكهی 800 گوند مهترسیی وشكبوونی سەرچاوەی ئاو و چۆڵبوونیان لهسهره.
ئەم پرۆژەیە، سنوورێک بۆ هەڵگۆزینی ئاوی ژێرزهوی دادەنێت و گلدانەوەی باراناو زیاتر دەکات، دەبێتە هۆکارێکیش بۆ مانەوەی گوندنشینان و چۆڵنەبوونی گوندهكان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئاماژەی بەوەشکرد؛ دروستکردنی بۆندەکان بەمشێوەیەدەبێت:
⁃ ڕەزامەندیی لەسەر دروستکردنی 41 پۆند داوە.
⁃ نۆ پۆندی بەشێوەی "ppp" دروست کردووە.
⁃ تێچووی دروستکردنی پۆندی لە 1.6 ملیار دینارەوە بۆ 0.8 ملیار دینار کەم کردووەتەوە.
⁃ هەنگاوی بۆ ئەوە ناوە گوندەکان پێکەوە سەرچاوەی ئاوییان هەبێت.
⁃ ئاوی ژێرزەوی بووژاندووەتەوە، ئەویش بە دروستکردنی پۆند، گەڕاندنەوەی ئاوی سەرزەوی بۆ ژێرزەوی و قەدەغەکردنی لێدانی بیری نایاسایی.