
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، دۆخى ووڵاتیان تاوتوێ کرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/1/21 له به‌غدا، نێچیرڤان بارزانى ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاوكاری نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان و حكوومه‌تى فیدراڵی عێراق، گفتوگۆیان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرا، به‌تایبه‌تیش له بوارى یاساكانى نه‌وت و گاز، بوودجه‌ى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پاراستنى سنوور.