
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه
هه‌ر له میانەى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/1/21، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسی ووڵات خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی پشتگیرى له حكوومه‌تى فیدراڵی عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنى له جێبه‌جێ كردنى كارنامه‌كه‌ى به‌پێى ڕێككه‌وتنى سیاسی پێكهێنانى حكوومه‌ت كرده‌وه كه ده‌ركردنى ژماره‌یه‌ك یاسا له خۆی ده‌گرێت.