image

پەیامی کورد     ...    نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازى لە شاندێکى سەربازی ئەمریکى کرد

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2021/9/21  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە ژەنەراڵ کیس فلپس، بەرپرسى باڵاى سەربازى و بەرپرسى نووسینگەى هاریکاری ئەمنیى ئەمریکى لە عیراق و شاندێکى سەربازى و دیپلۆماسی یاوەرى کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە ئەمنى و سەربازییەکان لە عیراق، بەڕەنگاربوونەوەى تیرۆر و جمووجووڵ و کردارەکانى داعش لە عیراق و سووریا، دۆخى دەشتى نەینەوا و شەنگال، چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە و هاریکارى و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە، سوپاى عیراق و هێزەکانى هاوپەیمانان و بەئامانجگرتنى هێزەکانى هاوپەیمانان لە هەولێر، تاوتوێ کران.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە تێکشکاندنى داعش، بۆ ئارامى و سەقامگیری عیراق و ناوچەکە گرینگە و سوپاسى هاوکارى و پشتگیری ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتى لە عیراق و هەرێمى کوردستان کرد، هەروەها موکوڕى و پابەندى بە چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگەوە بۆ ڕێکخستنەوەى هێزەکان و گرینگی پشتگیری ئەمریکا و وڵاتانى دیکەى دۆستى لە پرۆسەکە، دووپات کردەوە.

لاى خۆیەوە بەڕێز جەنەراڵ فلپس باسى لە گۆڕانى ئەرکى هێزەکانى ئەمەریکا لە چوارچێوەى دیالۆگى عیراق و ئەمریکادا کرد و جەختى لە هاریکارى و هەماهەنگی بۆ دڵنیابوون لە تێکشکاندنى یەکجارەکی داعش کردەوە، هەروەها ڕایگەیاند کە ئەوان بە بایەخەوە لە پرۆسەى چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگە دەڕوانن و لەمبارەیەوە هاوکار دەبن.

پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و مەترسى و ئاڵنگارى و دەرفەتەکان و دۆخى ئەفغانستان و لێکەوتەکانى، کە کونسولى گشتی ئەمریکا و چەند لایەنێکى دیکەى ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون