image

پەیامی کورد    ...    نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى کەنەدا کرد

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/10/25 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەبۆنەى کۆتاییهاتنى ئەرکییەوە، پێشوازى لە ئولریک شانۆن، باڵیۆزى کەنەدا لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سوپاسى ئەرک و ماندووبوونى باڵیۆزى کەنەداى لە عیراق بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى ووڵاتەکەى لەگەڵ عیراق و هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکى نوێیدا بۆ خواست. بەڕێز باڵیۆز کەنەداش دووپاتى کردەوە کە ووڵاتەکەى بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانى لەگەڵ عیراق و هەرێمى کوردستان دەڕوانێت و هیواى خواست لە هەموو بوارەکاندە برەو بە پەیوەندییەکان بدرێت.

تاوتوێکردنى هەڵبژاردنى عیراق و بەشداری چاودێرانى کەنەدى لە پرۆسەى دەنگداندا، هەڵوێستى لایەنە کوردستانییەکان و تێڕوانین بۆ ڕەوشى دواى هەڵبژاردن، پرۆسەى پێکهێنانى حکوومەتى فیدراڵى عیراق، پرسى ئازادییەکان و ئازادیى ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن لە هەرێمى کوردستان، چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون کە بەرپرسى نووسینگەى باڵیۆزخانەى کەنەدا لە هەولێر ئامادەى بوو.