
پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی: ساڵی نوێی کۆچی سەقامگیری بۆ هەرێم و عێراق لەگەڵ خۆیدا بهێنێت
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی یەکی موحەڕەم و سەری ساڵی نوێی کۆچی لە تەواوی موسڵمانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردۆتەوە، لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت لە قوڵکردنەوەی کلتوری یەکترقبوڵکردن و تەبایی دەکەینەوە و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان دڵنیا دەکەینەوە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە وڵاتی هەموون و لانکەی پێکەوەژیان و لێبوردەیی دەمێنێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاندوە، لە پەروەردگاری مەزن داواکارم ساڵی نوێ خێر و خۆشی و سەقامگیری و ئاشتی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و مرۆڤایەتی بەگشتی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.