image


پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی لە بەغدا کۆبوونەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

لەمبارەیەوە ئەمرۆ یەکشەممە، 27-11-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی سەردانی پێشووی کە بەهۆی تەقینەوەکەی دهۆک نەیتوانی تەواوی بکات، جارێکی دیکە سەردانی بەغدای کردەوە.

هاوكات رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى عێراق دۆخى وڵات و په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيانی تاوتوێ کرد.

هەروەها لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری؛ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا؛ قه‌يس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق؛ فالح فه‌یياز، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى؛ حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر و هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپەیمانیی فه‌تح كۆبووه‌وه‌.

بریارە ئەمڕۆ جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، موسەننا سامەڕایی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ هەریەکە لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە؛ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق؛ ئەبو کەڕاڕ، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی نەهجی وەتەنی و رەوتی سەدر کۆدەبێتەوە.