
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى و هادى عامرى پرۆسه‌ى سیاسى تاوتوێ ده‌كه‌ن
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/1/17 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له هادى عامرى، سه‌رۆکی هاوپەیمانی ئه‌لفەتح كرد.
له دیدارێكدا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و كێشه و گرفته‌كانى به‌ردەم پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو و هه‌وڵ و گفتوگۆى هێز و لایه‌نه عیراقییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى فیدراڵی عیراقیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی پاراستنى پرۆسه و سه‌قامگیری سیاسى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كان به گفتوگۆ كرده‌وه و هیوایان خواست لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش لایه‌ن و پێكهاته عیراقییه‌كان كۆ بكاته‌وه.