image


پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژنی بەریتانیا دەچێتە لەندەن


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژنە ئێلیزابێزی دووەم دەچێتە لەندەن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، "ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨-٠٩-٢٠٢٢ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حکومەتی بەریتانیا، بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژن ئێلێزابێسی دووەم، دەگاتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا."

لەو سەردانەیدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرکردە و ڕێبەرانی وڵاتانی جیهان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوودا دەکات و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕێوڕەسمەکەدا ئامادەی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئەو بۆنە فەرمییە دەبێت.