image

پەیامی کورد     ...   ناوەندەکانی خوێندن لەم ڕۆژەدا دەکرێنەوە

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێم رایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە لە ھەموو ناوەندەکانی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە، دەشڵێت، رێژەی سەدا ٣٥ی مامۆستایان ڤاکسینیان وەرگرتوە.

پەیوەست بە کردنەوەی قوتابخانەکان و رێکارەکانی وەزارەتی پەروەردە، لە لێدوانێکی تایبەتدا، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی٩ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە، واتا لە ھەموو ناوەندەکانی خوێندن بە قوتابخانە حکوومی و ناحکوومیەکانەوە لە ھەرێمی کوردستان دەوام دەست پێدەکاتەوە، ھەروەھا دایک و باوکی قوتابی ئازادن لەوەی کە قوتابیەکانیان بنێرنەوە ناو ھۆڵەکانی خوێندن یاخود خوێندنی ئەلیکترۆنی بە شێوەی ئۆنلاین بخوێنن.

ئالان حەمە سەعید، ئاماژەی بەوەش کرد، دەوام کردن بەپێی رێنماییەکانی تەندرووستی بۆ مامۆستایان و قوتابیان بە ماسکەوە دەبێت، واتا بە خۆپارێزیەوە دەبێت، پەیوەست بە لێدانی ڤاکسینیش بۆ مامۆستایان، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، رێژەی سەدا ٣٥ی مامۆستایان ڤاکسینیان وەرگرتوە، لێرەوەش داوا لە مامۆستایان دەکەین بۆ پارێزگاریکردن لێیان و سەلامەتی ژیانیان بە زووترین کات ھەموویان ڤاکسین وەربگرن و  وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار ئاسانی تایبەتی لەوبارەوە پێشکەشی مامۆستایان کردووە.