
پەیامی کورد...مسرور بارزانی بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاس پیرۆزبایی لە یارسانەکان دەکات
بهبۆنهی جهژنی سێ شهوهی یاران (قهوڵتاس)، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی كاكهیی و یارسانهكان كرد.
دهقی پهیامەکەی پیرۆزبایی مهسرور بارزانی بەمشێوەیە:
بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن رۆژوو و نزاکانتان قبول بکات و رۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشیدا بەسەر ببەن.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاسوودەیی و ئاشتيدا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان