image

پەیامی کورد      ...    مەترسی سێدارەدان بۆ سێ سیاسی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران ڕادەگەێندرێت

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ماوەی ٩ مانگی تەواو لە دەستبەسەرکرانی سێ چالاکی سیاسی کورد بە ناوەکانی "فەرزاد سامانی" ، "ساکار عەینی" و "موحەمەد هووشەنگی" لە یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ تێدەپەڕێت و ئێستا حوکمی"بەغی" یان بۆ دەرکردووە؛ حوکمێکی قورس کە ئەگەری لە سێدارەدانی هەیە.
لێرەوە ئاگاداری هەموو ناوەندە ئۆپۆزسیۆنیەکان و ڕێکخراوەکان و خەڵکی کوردستان دەکرێتەوە هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ و پێش بەم کارەساتە ئاشکرایە بگرن.