image


پەیامی کورد … مەسرور بارزانی فەرمانی بەقەزابوونی بۆ سێ ناحیە دەرکرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی بەقەزابوونی بۆ سێ ناحیەی هەرێمی کوردستان دەرکرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوا بەدوای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ بە قەزابوونی ھەردوو ناحیەی عنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێ كردنەوە.

ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە ئەم فەرمانە لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارئاسانی کاروباری هاووڵاتیانی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان.