image

پەیامی کورد      ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هێندووستان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە سووبهاش کەین کونسووڵی گشتی هیندووستان لەهەولێر ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق بەتایبەتی دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هێندووستان ، تاووتوێ کرا.

هەردوولا خوازیاری بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هێندووستان و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی پەیوەندیی و هەماهەنگی دوولایەنە بوون، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئالوگۆڕی بازرگانی و کولتووری و وەبەرهێناندا.