image

پەیامی کورد      ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەبدلعەزیز ئەلشەممەری باڵیۆزی عەرەبستانی سەعوودیە لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی عەرەبستانی سەعوودیە لە عێراق کۆبوونەوە و پرسی  پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و سەعوودیە،  برەودان بە وەبەرهێنەرانی سەعوودی لە هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیکردن بە ئاراستەی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا تاوتوێ کران.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢١ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەبدلعەزیز ئەلشەممەری باڵیۆزی عەرەبستانی سەعوودیە لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سەعوودیە تاوتوێ کران.

ئەوەش هاتووە، باڵیۆزی عەرەبستانی سەعوودیە، جەختی لە پەرەپیدانی پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە بە تایبەتی برەودان بە وەبەرهێنەرانی سەعوودی لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەشی بەوەدا کە شانشینی سەعوودیە، بە بایەخەوە ڕۆڵی هەرێم هەڵدەسەنگێنێت وەک فاکتەرێکی گرینگی سەقامگیری لە ناوچەکەدا . 

لەراگەێندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەت، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان لە گەڵ عەرەبستانی سەعوودیە و هەماهەنگیکردن بە ئاراستەی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا.