image


پەیامی کورد... میرمنداڵێکی کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی ئامانج ئازەرپوور لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار و هاوکات دوو هاووڵاتی لە ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر یازدەی شەوی چوارشەممە١٧ی ئابی ٢٠٢٢، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی ساحێو سەر بە شاری سەقز بە ناوی ئامانج ئازەرپوور لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە لە سنووری هەنگەژاڵ چووەتە سەر مین و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی تاران کراوە.

لە لایەکی دیکەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی قەڵاوێزانی شاری مێهران دوو مین هەڵگڕ بە سەختی بریندار بوون کە بە مەبەستی دەرمان بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئیلام گوازراونەتەوە.