image

پەیامی کورد   ...  پەیامێکی پیرۆزبایی لە لایەن سەرۆک بارزانی یەوە

به‌ناوی خودای مەزن و دلۆڤان

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن حەزرەتی موحه‌مه‌دۆلموسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له‌ هەموو موسڵمانان و پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە جیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.

له‌ خودای بەخشندە و میهرەبان داواكارین له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌ ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ بكاته‌وه و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەدا بكێشێت و گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و تەبایی لەناو مرۆڤایەتیدا بچەسپێت.

والسلام علیكم ورحمة‌ الله وبركاته‌

مەسعوود بارزانی
26ی ئەیلوولی 2023