image


پەیامی کورد... ئاماری نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤١ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢,١١٦ پشکنینی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٤١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، ٤٥٣ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە.

شایەنی باسە تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هیچ تووشبوویەک بەهۆی پەتاکەوە گیانی لەدەست نەداوە.