image


پەیامی کورد... پەیامی هاوخەمی سەرۆک بارزانی بۆ رووداوەکەی قەزای حەمدانییە


سەرۆک بارزانی لەسەر رووداوەکەی قەزای حەمدانییە پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند: بە بیستنی هەواڵی رووداوی کارەساتباری ئاگرکەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە زۆر خەمبار بووم.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی ئەیلوول، سەرۆک بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەوەی حەمدانییە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا نووسیویەتی: سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە خەمناکە دەخوازم.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

بە بیستنی هەواڵی ڕووداوی کارەساتباری ئاگرکەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە زۆر خەمبار بووم، کە تێیدا سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوونە. سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە خەمناکە دەخوازم.